كۆیە
رووداوەكەی لالەزار كردنەوەی مزگەوتی تەکیەی تاڵەبانی دواخستووە
+964
دەریا ئەحمەد – کۆیە
مزگەوتی تەكیەی تاڵەبانی چاوەڕێ بوو بكرێتەوە و موسڵمانان و رێبوارانیش رووی تێبكەن، بەڵام شەڕەكەی لالەزار لە سلێمانی، كاری كردنەوەی مزگەوتەكەی دواخست، بەڕێوەبەری ئەوقافی كۆیەش دەڵێت، مزگەوتەكە لەسەر ئەوقاف تاپۆیە.
مزگەوتی تەکیەی تاڵەبانی لە قەزای کۆیە، کە مزگەتەکە لەلایەن کوڕانی شێخ جەنگییەوە نۆژەنکراوەتەوە و بڕیار بوو شوێنی نوێژکردن و بەڕێوەچوونی پرسە و میوانخانەشی تێدابێت، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا تەنیا شوێنی نوێژکردنەکەی دەکرێتەوە و ئەوقافی کۆیەش دەڵێت میوانخانەکە لەسەر ئەوقاف نییە، بەڵام بکەوێتە ژێر دەستی ئەوان، ئەوقاف ناتوانێت چایەکیش بداتە میوانەکانی.
تۆڕی 964: "نابینە سەکۆیەک بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی"
بەپێی وتەی سەرپەرشیارانی مزگەوتەکە، کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بە 964ـیان وت، بڕیاربوو لە رێوڕەسمێكدا بەو شێوازەی کە پلانی بۆ دانرابوو بکرێتەوە، بەڵام رووداوەکەی لالەزار کردنەوەی مزگەوتەکەی دواخست و رەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا تەنیا مزگەوتەکە بکرێتەوە، بەڵام ئەویش بێ هۆڵی پرسە و میوانخانەکە و تەنیا شوێنی نوێژکردنی دەکرێتەوە، چونکە میوانخانەکەی پاڵپشتیەکی دارایی بەهێزی دەوێت کە لە ئێستا لەبەردەستدا نییە.
میوانخانەی مزگەوتەکە، وەك ئەوەی 964 زانیاری وەرگرتووە، بڕیاربوو هاوشێوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی و مزگەوتی شێخی چۆلی لە هەولێر، ژەمی نیوەڕۆ بێبەرامبەر بۆ هەژاران و رێبواران دابین بکات.
بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە عەبدوڵا ئەنوەر، بە 964ـی وت، “مزگەوتی تەکیەی تاڵەبانی لەسەر ئەوقاف تاپۆیە و ئێمە ئامادەین بەڕێوەی ببەین، بەڵام ئەو بەشەی میوانخانەکەی کە دوای نۆژەنکردنەوەی بۆی زیادکرا، لەسەر ئەوقاف تاپۆ نییە و ئەگەر تاپۆش بکرێ، ئەوقاف لە توانایدان نییە بەڕێوەی ببات، چونکە ئەوە دەبێ دەوڵەمەندێکی لەپشت بێ و خەرجی بۆ دابین بکات، نەک ئەوقاف وەریگرێت و نەتوانێت چایەکیش بداتە میوانەکانی.
بەپێی زانیارییەكانی 964، كە لە سەرپەرشتیارانی مزگەوتەكە دەستیكەوتووە، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا مزگەوتی تەکیەییەكە بكرێتەوە، بەڵام وەک ئەوە نا کە خەڵکی شارەکە چاوەڕێی بوون و پلانی بۆ دانرابوو، بەڵکو تەنیا شوێنی نوێژکردنەکەی دەکرێتەوە، تەنانەت هۆڵی پرسەکەشی ناکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی هۆڵێکی پرسەی ژنان لە نزیک مزگەوتەکە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی درابوو، ئەمیش بە دەردی میوانخانەکە چووە و ئێستا کەس نییە پاڵپشتی دارایی ئەم پڕۆژەیە بکات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لالەزار
"ئێمە چاوەڕێی تەرمەکەی بووین"
چارەنووسی ئەو پاسەوانەی لالەزار ئاشکرابوو، کە پێیان وت شایەتومان بێنە
هەندێ کەرەستە لەوێ نین
بە مەرجی پیشەیی بوون، ئۆفیسی کەناڵی زووم رادەست کرایەوە
هەواڵەکان
ئەمڕۆ و سبەی لە کانی گۆمە دیدارە
هەواڵەکان
تەنیا ئەمڕۆ پێنج گیانلەدەستدان و 10 بریندار لە کوردستان هەبوون
یەکێکان ناناسرێتەوە