بەپێی بڕیارێک
چیدیكە “عمولە” لە جوتیارانی پێنجوێن وەرناگیرێت
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
بەپێی بڕیاری قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن چیدیکە عمولە لە جوتیاران یاخود فرۆشیاران وەرناگیرێت.
هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، پێشتر لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر قسەی جوتیاران، کە باسیان لە وەرگرتنی عمولە دەکرد لە کاتی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان.
وتیشی، دوای بەدواداچون بڕیاردراوە چیدیکە عمولە لە جوتیاران و فرۆشیاران وەرنەگیرێت و بەرامبەر فرۆشتنی بەرهەمەکانیان، تەنیا پارەی حەماڵانە وەردەگیرێت بۆ ئەوکەسانەی کە باری جوتیارەکە دادەگرن.
هێمن ئیبراهیم باسی لەوەش کرد، بڕیارەکە دوای بەدواداچوونی لیژنەی ئابووری هاتووە، لەسەر داواکاری جوتیارانی قەزاکە.
هاوکات بەختیار قادر سەرۆکی ئەنجومەنی جوتیارانی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە رۆژی 3.7.2017ەوە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری دەرکردووە، کە نابێت عمولە لە فرۆشیار و جوتیار وەربگیرێت، بەڵام ئەو بڕیارە تەنیا لە پێنجوێندا جێبەجێ نەکراوە، تا ئەمڕۆ بە بڕیاری قایمقام خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، بەپێی یاسا دەبێت سەرجەم بەشەکانی عەلوەی پێنجوێن پابەندن بە بڕیارەکەوە و جێبەجێ بکرێت و دەستخۆشیان هەیە بۆ قایمقامیەت و دادگای پێنجوێن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پێنجوێن
مینی پێدا تهقییهوه
پاسەوانێکی سنوور له پێنجوێن قاچێكی لهدهست دا
پاسپۆرتی عێراقی و ئێرانی و بیانی
سەیرانبەن بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە
بۆ چوار قەزا
لە شارەزوور بەشی بەڕاد کرایەوە
هێزێکی پاسەوانی سنوور دەچنە پێنجوێن
"سنوورەکان لەگەڵ ئێران توندوتۆڵ کراون بە هاوکاری لەگەڵ پێشمەرگە و ئاسایش"
کاربەدەستانی پێنجوێن و مەریوان کۆبوونەتەوە