گوندەکەى عارف و مارف

عەرەبى هاوردە و جوتیارانى گوندى تەپە سەوز رووبەڕووى یەکترى وەستاون

964+

وریا فەتاح

زیاتر لە 100 گەنج و پیاوى گوندى تەپە سەوز لە سنوورى خورماتوو، لە سێ قۆڵەوە بەرامبەر عەرەبى هاوردە وەستاون کە لە بەیانى ئەمڕۆوە بە هاوکارى سوپا، جموجۆڵیان بەرەو گوندەکە دەستپێکردووە.

قسەڕۆشتوویەکى گوندەکە لە واتساپەوە پەیوەندى بە 964ـەوە کرد و داواى کرد دەنگیان بگەیەنین، وەک باسى دەکات، لە بەیانییەوە ژمارەیەکى زۆرى عەرەبى هاوردە بە هاوکارى سوپا بەرەو زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندەکەیان، جوڵەیان کردووە.

دەشڵێت: ئێستا دانیشتوانى گوندى تەپە سەوز، زیاتر لە 100 کوڕ و پیاوى لە سێ قۆڵ کۆبوونەتەوە و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر شتێکى نەخوازراون.

دوێنێ، پارێزگاری سەڵاحەدین لەگەڵ شاندێکی جوتیارانی عەرەبى گوندەکانی حلێوە و ئەلبو حەسەنی سنووری قەزای خورماتوو کۆبوەوە و بەبڕیاری دادگا زەویەکانی گوندی تەپەسەوزی سنووری خوورماتوو دەدرێت بە جوتیارانی عەرەب ئەمەش جوتیارانی کوردی توڕە و نیگەران کردووه.

ئەو قسە رۆشتووەى گوندەکە کە لەبەر بابەتى یاسایى و ئەمنى پێى باشبوو ناوى نەنوسین، وتیشى،”لەدواى 16ـى ئۆکتۆبەرەوە ئەوە دۆخى ئێمەیە، ئێستاش هاتوونەتە سەرمان و چەند سەد مەترێک لەیەکترى دورین، پەیامیان ناردووە کە بچین بەڵێننامە پڕبکەینەوە کە واز لە زەوییەکانمان بهێنین”.

واز لە خۆمان دەهێنین، بەڵام زەوییەکانمان نا

گوندى تەپە سەوز دەکەوێتە سنوورى خورماتوو، دانیشتوانەکەى کوردن و ژمارەیان نزیکەى 500 کەس دەبێت، بەوتەى ئەو قسە رۆشتووەى گوندەکە، هەموو گوندەکە بەرەبابى دوو ئامۆزاى یەکترین بەناوى عارف و مارف.

جارێکی دیکە هێز چووە سەر زەویی جوتیارانی گوندی تەپەسەو...

جارێکی دیکە هێز چووە سەر زەویی جوتیارانی گوندی تەپەسەوز