جەوەکە بەرەو فێنکییە

لە ئەمڕۆوە تا سێ پلە گەرما كەمدەبێتەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و هەواڵە خۆشەکەیان ئەوەیە کە تا سێ پلە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەگشتی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025 لە یەک تا سێ پلە  گەرما دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەش كراوە جگە لە گەرمیان، هیچ ناوچە و شارێکی دیکەی هەرێم پلەکانی گەرمای ناچێتە 40 پلە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت . 
خێراى با /  لەسەر خۆ- مام ناوەند  ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 بەرزترین پلەکانی ەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە: 
هەولێر :  36 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک :  35  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان 42 پلەی سیلیزی