هەواڵەکان؛
دیسان 964 ئیشی خۆی کرد و بناری هەیبەت سوڵتان پاککرایەوە
ژووری هەواڵ
جارێکی دیکە بڕیاری دادگا نەهامەتی و مەشاکیلی بۆ جوتیاری کورد هێنایەوە کە زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی لە چنگیان دەرکراو و رادەستی جوتیارانی عەرەب دەکرێت.
پارێزگاری سەڵاحەدین لەگەڵ شاندێکی جوتیارانی عەرەبى گوندەکانی حلێوە و ئەلبو حەسەنی سنووری قەزای خورماتوو کۆبوەوە و بەبڕیاری دادگا زەویەکانی گوندی تەپەسەوزی سنووری خوورماتوو دەدرێت بە جوتیارانی عەرەب ئەمەش جوتیارانی کوردی توڕە و نیگەران کردووه.
کارمەند و پەرستار و پزیشکێکی زۆری دانەمەزراو هەیە لە سلێمانی و ئێستا نەخۆشخانەکانی عێراق پێویستیان بەوانەیە و دەیانێرنە ئەوێ، بە تایبەت بەسرە، ئەمەش بە ویستی خۆیان و بە موچە و خزمەتی باشەوە.
ئەمڕۆ گەشتوگوزاری کۆیە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی بناری شاخی هەیبەت سوڵتانی ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو پەیامنێری 964 بە دواداچونێکی ڕۆژنامەوانی لەسەر پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە کرد و پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە کرد.
لەکاتى رووداوێکى هاتوچۆدا کە تێیدا ژیانى منداڵێکى دوو ساڵان دەکەوێتە مەترسى و لە باوەشى باوکى دڵى لە لێدان دەکەوێت، کارمەندێکى تەندروستى لەو کاتەدا وەک فریشتە دەردەکەوێت و دەبێتە فریادڕەسى ژیانى منداڵەکە، رووداوەکە پێنجشەممەى رابردوو لە گەڕەکێکى قەڵادزێ روویداوە، بەشیوەیەک منداڵێک دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و بەسەختى بریندار دەبێت، باوکى، منداڵەکەى دەخاتە باوەشى و خوێنى لێ دەچۆڕێت، بەڵام پەشۆکا و ترساو دەبێت نازانێت چى بکات، رێک لەو کاتەدا تەمەن عەلى کە کارمەندى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى قەڵادزێیە وەک فریشتەیەک دەردەکەوێت و منداڵەکە لە باوکەکە وەردەگرێ و دەیخاتە ئۆتۆمبێلێکەوە.