له هه‌ریر و ده‌وروبه‌رى
خێرخوازێك جلوبه‌رگى قوتابخانەى بۆ 60 قوتابی هه‌ژار دابین كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنورى قه‌زاى هه‌ریر، خێرخوازێك ئه‌و منداڵانه‌ى كۆكردنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت بچنه به‌رخوێندن به‌ڵام بارى داراییان خراپه، هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ى برده ناو بازاڕى هه‌ریر و جلوبه‌رگى بۆ كڕین.
خێرخوازه‌كه حه‌زناكات به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوى بهێندرێت، 60 قوتابى به جلوبه‌ركى نوێوه پۆشته كرد.
مامۆستا غازى ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى رێكخراوى هه‌ریر و باتاس بۆ كارى مرۆیی كه ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى ئه‌م كاره‌یان له ئه‌ستۆگرت، به 964ـى راگه‌یاند، به‌شێكی زۆرى ئه‌و 60 قوتابییه بێ باوكن و پێویستیان به‌و هاوكارییه هه‌بوو.
وتیشی “هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابی بێباوك و هه‌ژار له سنووره‌كه‌مان ماوه و كه خێزانه‌كانیان ناتوانن جلوبه‌رگیان بۆ دابین بكه‌ن”.
رووى كرده خێرخوازان بۆئه‌وه‌ى هیممه‌ت بۆ ئه‌و قوتابیه بێباوك و هه‌ژارانه‌ش بكه‌ن كه له رێكخراوه‌كه‌یان تۆمار كرا‌و.
رێكخراوه‌كه ئه‌م ماره موبایلانه‌ى داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت هاوكارى ئه‌و قوتابیانه بكات بۆ جلوبه‌رگ كڕین:
07504563851
07824469110