بەلەمێکی بچووک ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە _ وێنە: رۆیتەرز
بیرى لێدەکاتەوە
بەریتانیا کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان نیشتەجێ دەکات
964+
وریا فەتاح
دەزگاى لوتکە رایدەگەیەنێت، رێکارى نوێ بۆ رێگریکرن لە کۆچبەرانى نایاسایى بەردەوامە و بەریتانیا بیر لەوە دەکاتەوە کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان نیشتەجێ بکات.
دەزگاى لوتکە بڵاوى کردووەتەوە، رێکارەکانى بەریتانیا بۆ سنووردارکردنى کۆچى نایاساییە، چونکە لەماوەى تەنیا یەک رۆژدا زیاتر لە هەزار کۆچیەرى نایاسایى بە بەلەمى بچوک لە کەناڵى ئینگلیزییەوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا.
لوتکە پێى وایە، هەڵبژاردنى شوێنى سەربازى بۆ نیشتەجێکردنى کۆچبەرانى نایاسایى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تێچوەکەى کەمترە بەراورد بەو هۆتێلە تایبەتانەى کە پێشتر تێیدا نیشتەجێدەکران، جگە لەوە زیادبوونى ژمارەى کۆچبەرى نایاسایى تێچووى زیاتر دەکردن بۆیە بیر لەو رێگەیە کراوەتەوە.
” بیرکردنەوە لە بژاردەی دیکەی نیشتەجێبوون، بەتایبەتی دوای هێرشکردنە سەر کچێکی منداڵ لەلایەن کۆچبەرێکی بێ بەڵگەنامە کە نیشتەجێی ناوچەی ئەبینگدۆنە، ئەم ڕووداوە بووە هۆی دروستبوونی جەنجاڵی لە بیروڕای گشتی بەریتانیا و داوای راگرتنی نیشتەجێکردنی کۆچبەران لە هۆتێلەکاندا کرا”، لوتکە وا دەڵێت.
بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە هەزار و 97 کۆچبەر لەماوەی تەنها یەک رۆژدا، بە شێوەى نایاسایى لە نۆکەندى ئینگلیزەوە بە چوپ پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، لەسەرەتاى ئەمساڵیشەوە نزیکەى 30 هەزار کۆچبەر بەم شێوەیە چوونەتە بەریتانیا.