لە سەیدسادق

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

کەمێک پێش ئێستا لەناو سەنتەری قەزای سەیدسادق نزیک فلکەی کاڵەکەکە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا دووکەس برینداربوون.

بەرزان خالید کارگێڕی ئێشگر لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لەسەیدسادق بۆ 964 وتی، کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک و دووبریندار گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی رووداوی هاتوچۆە بووە، رووداوەکە لەناو قەزای سەیدسادق  روویداوە لە نێوان پیکابێک و ماتۆڕێک کە دوو سەرنشینی لەسەربوەە، شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، سەرنشینێکی ماتۆڕەکە و شۆفێری پیکابەکەش بریندارن، تەرمەکە دەنێرنە پزیشکی دادی سلێمانی  و دوای چارەسەری پێویستیش بریندارەکان دەنێرین بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی