کارئاسانی بۆ هاوڵاتیيان دەكات

پردی خێرخوازەكەی چەمچەماڵ جێبەجێكرا

964+

محەمەد فاتیح

كارەكانی پڕۆژەی قیرتاوكردنی بەرزەڕۆی پردی شەهید مامەڕیشە لەسەر ئەركی خێرخوازێك تەواو كرا و بەڕووی هاوڵاتیياندا دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتيی شارەوانییەکانی سلێمانی، بڵاویكردەوە، پڕۆژەکە لەسەر ئەرک و داهاتی سەرمایەداری نیشتمانی (ئازاد حەسن ڕەزا)، جێبەجێدەکرێت و قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی شارەوانی سوپاس و دەستخۆشی تەواویان ئاڕاستەی ئەو خێرخوازە كرد، کە هەمیشە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەخزمەتکردنی شاردا و ئومێدیان خواست نموونەی زۆر بێت، کە هەمیشە لە پێناو خزمەتی خەڵک و کاروانی ئاوەدانی درێغیان نەکردووە.

دوای تەواوبوونی سەرجەم کارەکان، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا بە فەڕمی بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیيان و شۆفێرانەوە كه بەشێکی زۆر لە کێشە و ئاستەنگییەکانی هاتووچۆی نێوان چەمچەماڵ – شۆڕش چارەسەر دەكات.

پێشتر قایمقامیەتى قەزای چەمچەماڵيش بڵاویكردەوە، پڕۆژەکە لەلایەن خێرخواز (ئازاد حسن رەزا) جێبەجێ کراوە و کارئاسانی بۆ هاوڵاتيیانی سنوری ناحیەی شۆڕش و سەنگاو دەکات.

ئاماژەشی كردووە، كه هەریەکە لە رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانی، سوپاسی ئازاد حسن رەزایان کرد، کە ئەرکی تەواوکردنی ئەو پرۆژەیەی لەئەستۆ گرتووە.

پردی خێرخوازەكەی چەمچەماڵ جێبەجێكرا

ئارامە ریشە.. پیاوە خێرخوازەكەی چەمچەماڵ

ئارامە ریشە.. پیاوە خێرخوازەكەی چەمچەماڵ