دواى 45 رۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێت

عێراق هاورده‌كردنى مریشكی بەستوو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قەدەغە ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

عێراق، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوردەكردنی مریشكی بەستووى بۆ ولاته‌كه‌ى قەدەغە ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ دوێنى ده‌رچووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت دواى 45 رۆژ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

له‌ عێراق ئەنجوومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووری هه‌یه‌ چاوى له‌سه‌ر كه‌رته‌ ئابوورییه‌كه‌ و له‌هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، بۆ ئه‌م بڕیاره‌شی وەك پاڵپشتییەكه‌ بۆ بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی ناوخۆ.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڵاویكردەوە، لەسەر داوای وەزارەته‌كه‌یان، ئەنجومەنی وەزارییه‌كه‌ دەنگی لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بە هەموو شێوەكانی بۆ ناوخۆی عێراق دا.

دەركردنی ئەم بڕیارە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆ و كێڵگە پەلەوەرییەكانە و هەروەها نەهێشتنی ئەو هەموو بەرهەمە زۆرەی مریشكی هاوردەكراوە لە بازاڕەكاندا.

ده‌شڵێت، ئەم بڕیارە دوای 45 رۆژ لە فەرمانی دەرچوونیدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەم ماوەیەش دەبێتە دەرفەتێك تا لایەنە پەیوەندارەكان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

"شیری هاورده‌ و مریشكی به‌ستوو مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ژیانتان"

یه‌ك بار مریشكی‌ خراپبوو پێش ساغكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی...

یه‌ك بار مریشكی‌ خراپبوو پێش ساغكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیرا