لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

شەش کورسی خۆڕایی بۆ رۆژنامەنووسان تەرخان کرا

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

زانکۆ و پەیمانگای پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەشی تەکنیکی میدیا، شەش کورسی خۆڕاییان بۆ رۆژنامەنوسان تەرخانکردووە، تا لەو بەشە بخوێنن و بڕوانامە لە بەشی تەکنیکی میدیا وەرگرن.

د.هاوکار یاسین، سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا، بە964ـی وت، “ساڵانە زانکۆ و پەیمانگای پۆلیتەکنیکی هەولێر کورسی خۆڕایی بۆ رۆژنامەنوسان دابین دەكات، تا ئەو رۆژنامەنووسانەی کە بەشی میدیایان نەخوێندووە، بە شێوەی ئەکادیمی میدیا بخوێنن و لە کاری رۆژنامەنووسیی خۆیان سوودی لێ ببین و هاوشێوەی خوێندکارانی دیکە وانەکان دەخوێنن و هەمان بڕوانامەشیان پێدەدەرێت”.

وتیشی، “فۆڕمەکە بەشێوەی راستەوخۆیە، پێویستە خوازیار تاقیکردنەوەی تیۆری و پڕاکتیکی بکات و کۆنمرەی لە 60 کەمتر نەبێت و دواکاتیش بۆ پێشکەشکردنی فۆڕم رۆژی دووشەممە، 15.9.2025 “.

مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ فۆڕی کورسی خوێندن لە بەشی تەکنیکی میدیا:

1. دەرچووی ئامادەیی (وێژەیی یان زانستی) یان پیشەیی بێت.

2. کۆنمرەی لە 60 کەمتر نەبێت.

3.ماوەی کاری لە میدیا لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ئێستادا بەردەوام بێت لە کارکردن.

4.پشتگیری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان یان ئەو دامەزراوەی کاری تێدا دەکات پێشکەش بکات.

5. مەرجی وەرگرتن بریتییە لە دەرچوون لە تاقیکردنەوەی توانستی گشتی لەبارەی میدیاوە کە 40 نمرەی لەسەرە.