لۆگۆی سیستمی بانکیی هەژماری من
مەسەلە چییە؟
بانكێک لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە
964+
ژێوار خدر
هەژماری من یەکێک لە بانکەکانی هاوبەشی لە پڕۆژەکەی دوورخستەوە بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بانکی پەرەپێدانی نێوەدەوڵەتی (IDB) لەمەودوا بەشێک نابێت لە پڕۆژەی هەژماری من بەهۆی سنووردارکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بانکی ناوبراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق لەڕووی مامەڵەکردن بە دۆلار.
دەشڵێت، ئەو مووچەخۆرانەی هەرێم، کە ئێستا لە بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) تۆمارکراون، لە رێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری منەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت و ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی گواستنەوەی هەژمارەکانییان بۆ یەکێک لە بانکەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە.
روونیشیکردووەتەوە، کە پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حەوت لە بانکە هاوبەش و رێگەپێدراوەکان کە تەواو پابەندن بە رێنمایی و پێوەرەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و توانای مامەڵەکردنیان بە دۆلار هەیە، کە ئەمەش رێگە بە سوودمەندانی پڕۆژەی هەژماری من دەدات لەوەی کارتە بانکییەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاربهێنن.
ئەمە لە کاتێکدا کێشە و گرفتەکانى بانکى (تى بى ئاى) هێشتا بەردەوامن، ئەو موچەخۆرانەى لە هەژمارى من سەر بەو بانکەن، تووشى گرفت بوون و کێشە بۆ وەرگرتنى موچەکانیان دروست بووە.
ئەمڕۆش موچەخۆران لەبەردەم بانکەکە سەرەیان گرت و لە چاوەڕوانى وەرگرتنى موچەکانیان بوون، بانکەکە دەڵێت، بەشێک لە موچەخۆران شارەزاییان نییە و موچە خۆرانیش دەڵێن، ئەى تی ئێمەکان کێشەیان تێدایە و کۆدەکانیان نایخوێنێتەوە.