سێ تۆن شمەک و خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە چەمچەماڵ لەناوبران - وێنە؛ تەندروستی چەمچەماڵ
لە ناو بازاڕ و مارکێتەکان دەستیان بەسەرداگیراوە
سێ تۆن شمەک و خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە چەمچەماڵ لەناوبران
964+
شۆڕش قادری
سێ تۆن شمەک و خۆراکی ماوەبەسەرچوو لە چەمچەماڵ لەناوبران کە لەناو بازاڕ و مارکێتەکانی قەزاکە دەستیان بەسەرداگیراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ دووشەممە 8.9.2025 لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ سێ تۆن کاڵا و خۆراکی خراپبوو و ماوەبەسەرچوویان لەناوبردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم ئەو خۆراک و کەرەستانە، لەناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستیان بەسەرداگیراوە و رێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنی ئەو شوێنانە گیراوەتەبەر.
تەندروستی چەمچەماڵ داوا لە دانیشتووانی ئەو سنوورە دەکات، لە کاتی بینینی هەر شمەکێکی خراپ و ماوەبەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی دەستیان بەسەردابگرن و خاوەنەکانیشیان سزا بدەن.