هەڵەبجە
دەستگیرکران؛ ئەو سێ کەسەى پارەى سندوقى مزگەوتیان دزى
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى هەڵەبجە، سێ تۆمەتبارى دەستگیرکرد کە هەڵساون بە دزیکردن لە سندوقى خێرخوازى دوو مزگەوت و پارەى سندوقێکى هاوکارى بۆ نەخۆشخانەى هیوا.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور توانرا سێ تۆمەتباری بەنەتەوە عەرەب لە رەگەزى نێر کە دوانیان تەمەنیان 17 ساڵ و ئەوەیتر 14 ساڵە، دەستگیر بکەن.
وەک باسکراوە، ئەو کەسانە لە ماوەى رابردوو هەستاون بەدزیکردن لە سندوقی خێری لە دوو مزگەوتی ناوشاری هەڵەبجە.
” پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەوەداناوە کە پارەى ناو سندوقێکى هاوکارى نەخۆشخانەى هیوایان لە مارکێتێک لە گەڕەکى مەرزەبۆتۆ دزیوە و لە ئێستاشدا، تۆمەتباران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”، پۆلیس وا دەڵێت.