بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەیە
کەشەکە تاڕادەیەک جێگیرە؛ لە کوێستانەکان کەمێک فێنکتر دەبێ
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشەکە تاڕادەیەک جێگیر دەبێ، تەنیا لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان کەمێک فێنکتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 8.9.2025 ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێ.
بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک جێگیر دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوی و بەرزەکان پلەی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ؛
هەولێر؛ 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی