ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکە روو لەگەشەسەندنە

هاوردەی کاڵا لە مەرزی شۆشمێ 25٪ زیادیکردووە

964+

شۆڕش قادری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی شۆشمێ لە گەشەسەندن دایە و هاوردەی کاڵا لە مەرزەکەوە 25٪ زیادی کردووە.

رەزا نیک رەوێش بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی مێهرـی راگەیاندووە،  “لە 21.3.2025 تا 21.8.2025 بڕی 202 هەزار و 300 تۆن کاڵا بە بەهای 17 ملیۆن و 276 هەزار و 598 دۆلار لە مەرزی شۆشمێـوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا، هەناردەی کاڵا لە مەرزەکە لەبواری کێش 62٪ و لە بواری نرخیش 25٪ زیادیکردووە.

مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.

زیاتر لە دوو تۆن دەنکە هەناری خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دە...

زیاتر لە دوو تۆن دەنکە هەناری خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیرا

لە یەک ساڵدا بایی 50 ملیۆن دۆلار کاڵا لە مەرزی شۆشمێوە ه...

لە یەک ساڵدا بایی 50 ملیۆن دۆلار کاڵا لە مەرزی شۆشمێوە هاوردە کراوە