چەند گوندێکی سۆران بێ کارەبا دەبن – وێنە؛ ئەرشیفی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران
تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی ئیش دەکەن
ئەمڕۆ لە سەنتەری خەلیفان کارەبای نیشتمانی نابێت
964+
شۆڕش قادری
کارکردنی تیمەکانی پڕۆژە رووناکی گەیشتە سەنتەری قەزای خەلیفان و بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ چەند گەڕەکێک کارەبایان نابێ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7.9.2025 لە سەنتەری قەزای خەلیفان کارەبا نابێ بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی.
بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیکەی مانگێکە کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لەو دەڤەرە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ دانیشتووانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی سۆران لە هاڕە هاڕی موەلیدە رزگاریان ببێت.