کەرکوک

ژنێک و نەوەکەى بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

درەنگانێکى ئەمشەو، ئۆتۆمبێلێکى هۆندا لە رێگاى نێوان دیالە بۆ کەرکوک، کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێتن بەهۆیەوە ژنێک و نەوەکەى گیانیان لەدەستدا و شۆفێرەکەش بەسەختى بریندارە.

ئەحمەد هاجر ئەندامی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک بە 964ـی وت،”ئیحسان مولاکم کەمێک بەر لە ئێستا لە دیالەوە گەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک و لە نزیک گوندی ئەبو خەیاڵ لە ناحیەی عوزێم، بە ئۆتۆمبێلەکەى کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێت”.

وەک باسى دەکات، لە رووداوەکەدا، هاوسەرى ئیحسان مولاکم و نەوەیەکى کە تەمەنى هەشت ساڵە گیان لەدەست دەدەت و ئیحسانیش بە سەختى بریندار دەبێت.

ئیحسان مولاکم، یاریزانى مولاکەمەبووە و کەسایەتییەکى ناسراوە و موختارى گەڕەکى موسەڵاى شارى کەرکوکە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نەگەیشت خواردنەکە ببات؛ ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى بە روود...

نەگەیشت خواردنەکە ببات؛ ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا