زمانى ئینگلیزیان پێرفێکتە
“منداڵەکانم ئەزموونى قوتابخانەى حکومیان نییە”
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە سبەینێوە، خوێندنگەی بەریتانی نێودەوڵەتی سلێمانى، دەوانى ساڵى نوێى خوێندن دەستپێدەکاتەوە و کەسوکارى قوتابیانیش لە ئاستى خوێندنەکە رازین.
رەز نەوزاد دایکى دوو قوتابییە لە خوێندنگەکە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”ئەزمونى ئەوەم نییە منداڵەکانم لە قوتابخانەى حکومى بخوێنن، بەڵام بەهۆى بایکۆتەوە گرنگیپێدانى قوتابخانە ئەهلییەکان باشترە”.
جەختیش دەکاتەوە، قوتابخانەکە لەپاڵ زمانى ئینگلیزى گرنگى زۆریان بە زمانى کوردى داوە و پشتگوێیان نەخستووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح