هێشتا كاتى خوێندنى حكومى دیار نییه
قوتابخانەیەکی ئه‌هلی سلێمانی زووتر دەست بە خوێندن دەکاتەوە
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له سلێمانى قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلى كه نێوده‌وڵه‌تییه له سبه‌ینێوه ده‌ست به خوێندنى ساڵى نوێ ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا هێشتا دیار نییه خوێندنى حكومى ئه‌مساڵ كه‌ى ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
قوتابخانه‌كه، خوێندنگەی بەریتانی نێودەوڵەتی سلێمانىیە، ئه‌مڕۆ ئیڤێنتێكی بۆ كه‌سوكارى قوتابیان به‌ڕێوه برد.
كه‌تان كه‌مال، به‌ڕێوه‌بەرى قوتابخانه‌كه به 964ـى راگەیاند، ئیڤێنته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌بوو كه گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌مساڵى سیستمى خوێدن بۆ ساڵى نوێ به كه‌سوكارى قوتابیان بده‌ن.
وتیشی “بۆیه زووتر ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه نامانه‌وێت قوتابی هیچ رۆژێكی خوێندنى به‌فیڕۆ بچێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن