قەرەباڵغییەكەی زیانی بە نەخۆشەكان گەیاندووە

پۆلیس ئاهەنگێكی كردنەوەی چێشتخانەیەك لە بەعقوبە هەڵدەوەشێنێتەوە

964+

محەمەد فاتیح

ئاهەنگی كردنەوەی چێشتخانەیەك لە شاری بەعقوبە، بووه هۆی دروستبونی قەرەباڵغییەكی زۆر و داخستنی جادەیەكی سەرەكی، پۆلیسيش ئاهەنگەكەى هەڵوەشاندەوە.

شەوی هەینی، پۆلیسی دیالە، ئاهەنگی كردنەوەی چێشتخانەی خلانی لە ناوەڕاستی بەعقوبە هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان لەبەردەم چێشخانەكە كۆبوونەوە و بووە هۆی داخستنی جادەی ئەلموستەشفا، كە له گرنگترین جادە سەرەكییەكانی شارەكەیە و راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە نەخۆشخانەی گشتیی بەعقوبەوە.

عەمید هەیسەم شممەری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دیالە، بە 964ـی وت، ئاهەنگی كردنەوەی چێشتخانەكە بووە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەكی زۆر و ئێمەش بە ناچاری كۆتاییمان بە ئاهەنگەكە هێنا، چونكە جادەكەی داخست و لەو كاتەدا حاڵەتی بەپەلە هەبوو بۆ نەخۆشخانەكە و دەبوایە بە زووترین كات نەخۆشەكە بگاتە نەخۆشخانەكە.

بەناوبانگترین دکتۆری دڵ لە بەعقوبە کوژرا

بەناوبانگترین دکتۆری دڵ لە بەعقوبە کوژرا

لە سنووری بەعقوبە مەترسی کۆچی ناچاری هەیە

لە سنووری بەعقوبە مەترسی کۆچی ناچاری هەیە