زیاتر لە 300 هەزار کەس چاودێریی چڕیان نییە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تاوەکو ئێستا بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نییە، کە ژمارەی دانیشتووانی دەڤەرەکە زیاترە لە 300 هەزار کەس، بەرپرسان هۆکارەکەی بۆ نەبوونی دکتۆری بەنج دەگێڕنەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆراندا، كه هه‌ر چوار قه‌زاكانى سۆران و چۆمان و مێرگه‌سوور و رواندز له سنووره‌كه‌یه‌تى، ته‌نها دوو نه‌خۆشخانه‌ى لێیه، یه‌كه‌میان نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى ئاشتى و دووه‌میشیان نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوونى منداڵان.
ئازاد ساڵح مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى فێركارى له سۆران، به تۆڕى 964ـى راگه‌یاند “به‌داخه‌وه تا ئێستا له‌سنوورى ئیداره‌ى سۆراندا به‌شی چاودێری چڕ نیه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ نه‌بوونى دكتۆرى به‌نج ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لێره نیمانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “تا ئێستا به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌و به‌شه زۆرێك له خه‌ڵكی سۆران بێبه‌ش بوون، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى دووچارى جه‌ڵته ده‌بنه‌وه، ناچارین ره‌وانه‌ى هه‌ولێریان بكه‌ین”.
وتیشی “ئه‌گه‌ر پێویستمان به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى مێشك هه‌بێت، دكتۆرى تایبه‌تمه‌ندمان هه‌یه، هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریشمان هه‌یه به‌ڵام به‌شی چاودێری چڕ نییه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه نه‌توانرێت هه‌موو نه‌شته‌گه‌رییه‌كى گرنگ و پێویست لێره ئه‌نجامبده‌ین”.
ئامارێك له‌به‌رده‌ست نییه كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌و به‌شه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر دەکرێن چەندن، به‌ڵام دكتۆر ئازاد ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه “رۆژانه لانیكه‌م حاڵه‌تێكی له‌وجۆره و كتوپڕ له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ، له‌سه‌ر ئاستى هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ى له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆراندا هه‌یه، ته‌نها ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌مان هه‌یه، ئه‌ویش له‌ناوه‌ندى سۆرانه، وتیشی “بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك كه خه‌ڵكی سنوورى ئه‌و قه‌زایانه پێویستیان بێت، ده‌بێت بێنه نه‌خۆشخانه‌كانى سۆران”.
رۆژى 14.09.2021 قه‌زاى سۆران، كرایه ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، به‌پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایه‌تی ئاماری ئیدارەی سۆران، تاوەكو ساڵى 2020 ژمارەی دانیشتووانی 324 هه‌زار و 324 كه‌س بووه، رووبەرهكهى پێنج هەزار و 473 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بە هەر چوار قەزاکە 13 ناحیە و 797 گوند پێکدێنن.