"قەیرانی كارەباكەشمان رەگوڕیشەی داكوتاوە"

موقتەدا سەدر لەسەر پیسبوونی ئاوی عێراق داوای فریاكەوتن دەكات

964+

محەمەد فاتیح

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوا دەكات واز لە ململانێی سیاسی بهێنن و فریای ئاوی عێراق بكەون لە پیسبوون.

موقتەدا سەدر، لە توویتێكدا لەژێر ناونیشانی (بابەتێكی مرۆییە و ناكرێت لێی بێدەنگ بین) دەڵێت، لە دوای قەیرانی كارەبا، كە رەگوڕیشەی داكوتاوە لە عێراقدا، مەترسی یسبوونی ئاوی عێراق لە زیادبووندایە.

داواشی كردووە، فریای ئاوی عێراق بكەون لە پیسبوون و ململانێی سیاسی وەلاوە بنێن و دووربكەونەوە لە بڵاوكردنەوەی درۆودەلەسە و ناوزڕاندنی سیاسی.

سەرەڕای قەیرانی كارەبا و هاوكات لەگەڵ وشكەساڵیدا، ناوچەكانی عێراق بە تایبەت پارێزگاكانی باشووری ئەو وڵاتە، بەدەست بێ‌ ئاوی و پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیان دەناڵێنن و زۆر جار لایەنە پەیوەندیدارەكان و پسپۆران هۆشداری ئەوەیانداوە، كە هاوڵاتیانی باشووری عێراق بە تایبەتی پارێزگای بەسرە، رووبەڕووی كارەسات و دووچاری چەندین نەخۆشی بوونەتەوە، بەهۆی پیسبوونی ئاوەكەیانەوە و داوایان كردووە بە هانایانەوە بچن.

ماسى و گامێش و قامیش بەرەو لەناوچوونن

ماسى و گامێش و قامیش بەرەو لەناوچوونن

بەسرە لە لێواری كارەساتێكی ژینگەیی و تەندروستیدایە

بەسرە لە لێواری كارەساتێكی ژینگەیی و تەندروستیدایە