هەڵەبجە

دوو ئامێری CPAP بۆ نەخۆشخانەی منداڵان دابینکرا

964+

ژێوار خدر

کۆمپانیایەک دوو ئامێری پێشکەوتووی CPAP (سی پا پی) ی دابین کرد بۆ هۆڵی منداڵانی نەبەکامی نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، وەک هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە، کۆمپانیای ئێم سەنتەر دوو ئامێری پێشکەوتووی CPAP (سی پا پی) ی بۆ هۆڵی منداڵانی نەبەکامی نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە دابینکردووە.

دەشڵێت، ئامێرەکانی CPAP بۆ رۆڵێکی گرنگ دەبینن لە دابینکردنی هەناسەدانی یارمەتیدەر بۆ ئەو منداڵە نەبەکامانەی توانای هەناسەدانی ئاساییان نییە پێویستیان بە یارمەتی پزیشکی هەیە.بەڕێوەبەرایەتیەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کۆمپانیاکە کردووە و وەک هەنگاوێکی گرنگ لە باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی منداڵان لە پارێزگاکەدا وەسفی کردووە.

تەندروستیی هەڵەبجە پرۆژەیەک بۆ شیرپێدانی سروشتی رادەگ...

تەندروستیی هەڵەبجە پرۆژەیەک بۆ شیرپێدانی سروشتی رادەگەیەنێت