پیشەوەرێکی بەئەزموونی شاری کەرکوک

“لە یادی مەولوددا بازاڕی دەف گەرمە”

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەگەڵ یادی مەولود، بازاڕی دەف و تەپڵ لە کوردستان و عێراق گەرمە، سەید عەبدولڕەحمان عەبدوڵا، پیشەوەرێکی بەئەزموونی شاری کەرکوکە کە نزیکەی 35 ساڵە لەم بوارەدا کار دەکات و دەڵێت ئەمساڵ خواستی زیاتر لەسەر بەرهەمەکان هەیە.

سەید عەبدولڕەحمان بە 964ـی وت، “ساڵانە لە کاتی مەولود خواست لەسەر دەف زۆرە، بەڵام ئەمساڵ خواستەکە زیاتر بووە، بەتایبەتی دەفی پاکستانی و عێراقی زۆر داوا دەکرێن و داواکارییەکانیش تەنیا بۆ ناو کەرکووک نییە، بەڵکو شارەکانی وەک هەولێر، بەغدا، سلێمانی، فەلوجە و دیالەش لەخۆ دەگرێت.

وەک خۆی دەڵێت، تەنیا بۆ یادی مەولودی ئەمساڵ زیاتر لە سەد دەفی دروستکردووە.

“جگە لە دەف، خواست لەسەر تەپڵیش هەیە کە بە تایبەتی بۆ مەولودی و زیکرکردن بەکار دەهێنرێت و لە پێستی وشتر دروست دەکرێت. نرخەکان بۆ هەردووکیان، واتە دەف و تەپڵ، بە یەک شێوەیە و 25 هەزار دینارە”. سەید وای وت.

دەشڵێت، خاتری کڕیارەکانم دەگرم و هەرکەسێکیش دەفم لێ بکڕێت بۆ ماوەی یەک مانگ کاتی دەدەمێ، گەر بەدڵی نەبوو دەتوانێت بیگەڕێنێتەوە بۆم.” ئەمەش نیشانەی متمانە و باوەڕبوونیەتی بە کوالیتی بەرهەمەکانی.

کارگەی بچووکی سەید عەبدولڕەحمان لە کەرکووک، نموونەیەکە لە پیشەیەکی دەستی کە نەک تەنیا کلتوور و نەریتی ناوچەکە دەپارێزێت، بەڵکو لەگەڵ داواکارییەکانی بازاڕیشدا گەشە دەکات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پیاوێک تەمەنی 73 ساڵە و واز لە ئوتوە کۆنەکەی ناهێنێ

پیاوێک تەمەنی 73 ساڵە و واز لە ئوتوە کۆنەکەی ناهێنێ