باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما دادەبەزن و زۆربەی ناوچەکان ناچنە 40 پلە
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆیی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت ئەگەر هەیە تۆزێکی سوکیش لە چەند ناوچەیەک هەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ؛ە چاو دوێنێدا یەک بۆ دوو پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن و سبەینێش بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
هیچ ناوچەیەکی هەرێم پلەی گەرمای ناگاتە 42 پلەو بەرزترین گەرمایەو بە 41 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 4.9.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لەناوچەکانى باشوورى رۆژئاواى هەرێم.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کە مێک نزم دەبێتەوە بە (1-2)پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی