دەتوانی بیانخەیتە تەڵەوە

بە پێنج نیشانە درۆزنەکان بناسەوە

964+

مستەفا نەهرۆ

دەتەوێت بزانیت درۆزن چۆن دەناسرێتەوە؟ لێرەدا پێنج نیشانەی دەروونناسی کە راستەوخۆ مێشکی درۆزن ئاشکرا دەکەن و دەیناسنەوە، خراوتەڕوو کە پێنجەمیان زۆر گرنگە چونکە تەنیا نیشانە نییە بەڵکو تاقیکردنەوەیەکە کە درۆزنەکان دەخاتە تەڵەکەوە.

– گۆڕینی هێرش بۆ بەرگری

کاتێک پرسیارێکی قورسی لێدەکەیت کە گومانی لەسەر دروست دەکات، لە جیاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکە، تۆ تاوانبار دەکات، بۆ نموونە پێت دەڵێت، “بۆچی هەرگیز باوەڕم پێناکەیت؟”، یان “تۆ هەمیشە گومانت هەیە!”، ئەمە تاکتیکێکی زیرەکانەیە بۆ ئەوەی تۆ بخاتە دۆخی بەرگرییەوە و پرسیارە سەرەکییەکەت لەبیر بکات.

– بەکارهێنانی سوێند و وشەی جەختکردنەوەی ناپێویست

“سوێند دەخۆم” یان “بەڕاستی قسەدەکەم”، مرۆڤی راستگۆ پێویستی بەم وشانە نییە، ئەمە هەوڵێکە بۆ داپۆشینی درۆیەک.

– جەستەی سارد و بێ جوڵە

درۆکردن پێویستی بە وزەیەکی زۆری مێشک هەیە، بۆیە مێشک بۆ ئەوەی هەموو تەرکیزی لەسەر دروستکردنی چیرۆکی درۆکە بێت، جوڵە ناپێویستەکانی جەستەی نامێنێت.

– چیرۆکەکەی زۆر  رێک و بێ کەموکوڕییە

لە چیڕۆکی راستەقینەدا هەندێک جار شتەکانمان بیردەچێتەوە، بەڵام درۆزن سیناریۆیەکی لەبەرکراوی هەیە کە زۆر بێ هەڵەیە، ئەگەر چیرۆکەکەی زۆر لە فیلم دەچوو، ئەوا لەوانەیە سیناریۆ بێت نەک چیڕۆکی راستەقینە.

-وە نیشانەی پێنجەم، کە تاقیکردنەوەکەیە؛

وا خۆت نیشان بدە کە زانیارییەکی زیاترت هەیە و وردەکارییەکی هەڵە بخەرە ناو پرسیارەکەتەوە و سەیری کاردانەوەی بکە، بۆ نموونە، ئەگەر وتی “لەگەڵ هاوڕێکەم بە سەیارە دەچووین بۆ بازاڕ”، تۆ بڵێ: “ئاه”، ئەو کاتەی خەریکبوو خۆتان بە کەسێکدا بکێشن، وایە؟

کاردانەوەی کەسی راستگۆ بەو شێوەیەیە کە دەستبەجێ هەڵەکەت راست دەکاتەوە و دەڵێت “کام کەس؟ هیچ شتێکی وا رووینەداوە!”، چونکە مێشکی چیرۆکێکی راستەقینەی هەیە.

بەڵام کاردانەوەی کەسی درۆزن، لەبەرئەوەی هیچ چیرۆکێکی راستەقینەی نییە و تەنیا دەیەوێت قسەکەی تۆ پشتڕاست بکاتەوە، دەکەوێتە داوەکەوە و دەڵێت، “بەڵێ بەڵێ! خەریکبوو لێیبدەین!”،  چونکە ئەو نازانێت تۆ تەنها تاقی دەکەیتەوە.

سەرچاوە؛ Psychology Today

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

توێژینەوەیەک: 15 خولەک خەوى زیادە تواناى مێشکى هەرزەکار...

توێژینەوەیەک: 15 خولەک خەوى زیادە تواناى مێشکى هەرزەکاران باشتر دەکات