ژمارەیەک پێشمەرگە کە خولی سەربازییان تەواو کردووە - وێنە: ئەرشیف
بۆ مانگى 8
هاوکارى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژمارەى وەزارەتى پێشمەرگە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 8 دابەش دەکرێت و ئەمڕۆ تەمویلى وەزارەتى پێشمەرگە کراوە.
وەزارەتەکە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـى ئەیلولى 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى هەشت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
دەشڵێت: لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
” رۆژی یەکشەممە بەرواری 7ـی ئەیلول دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت”، وەزارەتى پێشمەرگە وا دەڵێت.
جەختیش دەکاتەوە، لەم مانگەدا، نزیکەی 95%ـى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی “هەژماری من” هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەریدەگرن.