دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سیش بریندارن
به‌نیازى عومره‌كردن به‌ڕێكه‌وتن و له سنوورى نێوان عێراق و سعودیه سه‌یاره‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
چوار كەس له هه‌ولێره‌وه بە ئۆتۆمبێلێكی پرادۆ بەرەو سعودیە بەڕێكەوتوون بە نیازی ئەنجامدانی عومرە، به‌ڵام لە رێگایه‌كى سه‌ر سنورى نێوان عێراق و سعودیە وەرگەڕاون و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دووانەكەی دیكەش بریندارن.
ئه‌و شوێنه‌ى رووداوه‌كه‌ى لێ روویداوه ناوى “نخێب”ـه، دەکەوێتە سنوری عێراق و سعودیە و نزیکەی هەشت کاتژمێر لە هەولێرەوە دوورە.
ئیبراهیم هەمزە عەبدولکەریم، کوڕی یەکێک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە بوو، به 964ـی وت، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ى گیانیان لەدەستداوە باوکیه‌تى و دوو سه‌رنشینى دیكه‌ش بریندارن.
وتیشی “وه‌ک ئه‌وه‌ى به ئێمه راگەیه‌ندراوه، یه‌كێك له برینداره‌كانیش ته‌ندروستى ناجێگیره و رەوانەی نەخۆشخانەی نخێب کراوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن