دەیگوت دەبێ بچمە سعودیە

بەخشراوێکی کۆیە لە دوێنێوە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە

+964

دەریا ئەحمەد – کۆیە

بەختیار سەلیم بەخشراوێکی کۆیەیە، تەمەنی سەروو چل ساڵە، لە دوێنێ دوای نیوەڕۆوە لەماڵ دەرچووە و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکی نییە، کەسوکارەکەشی دەڵێن، پێشتر چەند جارێک رۆیشتووە، بەڵام پێش خۆرئاوا بوون گەڕاوەتەوە.

سەفەر سەلیم، برای بەختیار ئەمڕۆ چوارشەممە 3.9.2025 به 964ـی وت: براکەم بەهۆی ئەوەی بەخشراوە، پێشتریش چەند جارێک لە ماڵ چووەتە دەرەوە و دەچوو بۆ هەولێر، بەڵام هەرکاتێک رۆیشتبێت، شەو لە هیچ شوێنێک نەماوەتەوە و ئێوارە گەڕاوەتەوە، بەڵام ئەمجارەیان زۆری پێچووە و لە دوێنێ دوای نیوەڕۆوە هەواڵمان لێی نییە و ترسمان هەیە نەگەڕێتەوە.

ماڵی ئارام جێگای 40 بەخشراو دەبێت

ماڵی ئارام جێگای 40 بەخشراو دەبێت

وتیشی، زۆرجار پێی دەوتین من دەبێ بچمە سعودیە و لەوێ بژیم و من خەڵکی ئێرە نیم، بە تایبەت  ئەم چەند رۆژەی رابردوو ئەمەی زۆر دووبارە دەکردەوە، بەڵام بەهۆی دۆخەکەیەوە ئێمە بە ئاسایی ئەم قسەمان وەرگرتووە، بەڵام ئێستا ترسمان هەیە بە دوای خەیاڵی خۆیدا بڕوا.

بەختیار لە گەڕەکی شەوگێڕاوە لە کۆیە لەگەڵ دایکی دەژی، کەسوکارەکەی داوا دەکەن هەرکەسێک هەواڵێکی لە بەختیار هەیە یان لە هەر شوێنێک بینیوویانە لە رێگەی ئەم ژمارانەوە ئاگاداریان بکەنەوە.

07505477349

07725467349

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کەیسی ئه‌و گەنجە بەخشراوەی ھەڵەبجە بە کوێ گەیشت كه‌ م...

کەیسی ئه‌و گەنجە بەخشراوەی ھەڵەبجە بە کوێ گەیشت كه‌ ماڵى پڕكردبوو له‌ زبڵ و خاشاك؟