دیمەنێکی سەردانەکەی شاندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە باکوری کوردستان ... وێنەکە لە سۆشیاڵ میدیای ئیدارەی سۆران وەرگیراوە.
وته‌بێژى ئیداره "زۆربه‌ى كێشه‌كان له دیوى توركیایه"
شاندێكى ئیداره‌ى سۆران له باكوورى كوردستانه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى “زێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاندێكى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران چوونه‌ته باكوورى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفت و كێشانه بكه‌ن كه ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زێت له‌دیوى ئه‌وانه‌وه هه‌یه‌تى.
نزیكه‌ى دوو ساڵه دەروازەكه، لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوه‌تەوە، هه‌رچی لایه‌نى حكومه‌تى هه‌رێمه هه‌موو رێكار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ ئه‌م ده‌روازه‌یه جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام لایه‌نى توركیا وه‌كو پێویست گرنگى پێنه‌داوه.
هه‌ژار حه‌كیم، وته‌بێژى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئیداره‌كه‌یان بوو بۆ ده‌روازه‌كه كردوویانه، به‌ڵام له‌دیوى توركیاوه وه‌كو پێویست به‌ده‌م ده‌روازه‌كه‌وه نه‌هاتوون.
وتیشی “به‌لاى ئێمه‌وه رێگاى ده‌روازه‌كه هه‌مووى قیڕتاوكراوه به‌ڵام به‌لاى ئه‌وانه‌وه هێشتا رێگاكه خۆڵه، بڕیاربوو ده‌روازه‌كه 24 كاتژمێرى بێت به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت ناگاته نۆ كاتژمێر، ده‌روازه‌كه پێویستى به زیادكردنى ژووره‌كانى كۆنتڕۆڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى فراوان و خێراتر بكات، هه‌موو ئه‌مانه كێشه‌و گرفته‌كانى ده‌روازه‌كه‌ن”.
شانده‌كه‌ى ئیداره له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه چوونه‌ته باكوورى كوردستان، دیار نییه كه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى ئه‌م رۆژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رووبارۆک (دێرجیک) و قایمقامى قەزای شەمزینانیان بینیوه و باسیان لە بارودۆخی دەروازەکە و هاوکاری و هەماهەنگیی دوولایەنە کردووه و چاره‌سه‌رى گرفته‌كان كردووه، وته‌بێژى ئیداره‌ش ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ سه‌ردانى والی پارێزگای جۆلەمێرگ ده‌كه‌ن”.
رۆژى 10.5.2023 دەروازەكه بە شێوەیەکی فەرمی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە، كه دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر، له‌دواى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل دووه‌م ده‌روازه‌ى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ وڵاتى توركیا.