لە شەقامی 60 مەتری هەولێر
سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا و چوار کەس برینداربوون
964+
ژێوار خدر
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر سێ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا کێشا و چوار کەس بریندار بوون و لەناو ریندارەکان ژن و منداڵ هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 11:10 خولەکی شەوی رابردوو، لە شەقامی 60 مەتری لە چوار ریانی دارایی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری بەخێرایەکی زۆر هاتووەتە ناو چوار ریانەکە و لە گلۆپی سور ناوەستاوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد پیک ئاب و پاشان خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی جۆری تۆیۆتا کرۆلادا کێشاوە.
دەشڵێت، هەرسێ ئۆتۆمبێلەکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و چوار کەسیش بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بوون کە لە ناویاندا ژن و منداڵ هەیە.