كەلار

پێنج تۆن خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

قایمقامیەتی كەلار بڵاویكردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، بە هاوکاری بەشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر پێنج تۆن خۆراكی بەسەرچوودا گرت و لەناویان برد.

قایماقیەتی كەلار ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەیان بەوە كرد، “لە هەڵمەتێکی پشکنیندا لە سنووری قەزاکە، دەستیان گرت بەسەر بڕی پێنج پێنج تۆن خۆراکی خراپ و بەسەرچوو لە یەکێک لە کۆگاکاندا”.

هەروەها دەڵێن، دوای دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئەو خۆراکانە، بە فەرمانی قایمقامی کەلار و بەپێی رێکارە یاساییەکان تەلەف کران، هەروەها خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قایمقامیەتی كەلار دەڵێت، “بەردەوام دەبین لە پشکنینەکانمان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاوڵاتیانی خۆشەویست.”

چارەنووسی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەكەی كەلار چی بەسەر ه...

چارەنووسی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەكەی كەلار چی بەسەر هات؟