ئەی تی ئێمەکان پڕکراون لە پارە
ئەوانەی “هەژماری من”یان هەیە بڕۆن موچەکانتان وەرگرن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هەرچەندە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ لیسی موچەی بڵاوکردەوە و لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە دابەشکردن، بەڵام ئێستا لە سلێمانی ئەی تی ئێمەکان پڕکراون لە پارەو ئەو کەسانەی “هەژماری من”یان هەیە دەتوانن بڕۆن موچەکانیان وەربگرن.
خەڵک پەیتا پەیتا دەچنە سەر ئەی تی ئێمەکان و موچەکانیان وەردەگرن و چاوەڕێ ناکەن.
یەکێک لەو هاوڵاتیانەی چووە موچەکەی وەرگرێت بۆ 964 وتی، ئەوەندە درەنگ موچەی مانگی شەش هاتووە، هەموو دەگەڕێنێتەوە بۆ قەرز، وتیشی خۆیی و خێزانیشی موچەخۆرن بەڵام هیچیان بۆ نامێنێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی