بڕۆن چارەسەری کێشەکانتان بکەن
موچه‌ى به‌شێكى خانه‌نشینانى سلێمانى له 12 بانک راگیراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانكى ماوه‌ت بڵاویكردووه كه موچه‌ى مانگى شه‌شى خانه‌نشینانیان راگرتووه تا ئه‌و‌كاته‌ى سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ى بڵاویشی كردووه‌ته‌وه بڕیاره‌كه خانه‌نشینانى سلێمانى له 12 بانک ده‌گرێته‌وه كه موچه‌ى لێوه‌رده‌گرن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و لیژنەی باڵای بایۆمەتری له پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین سەبارەت بە کێشەکانی ژمارەی کەسی بێهاوتا UPNـى خانەنشینانی سنوری سلیمانی، بڕیاردرا بە خەرجنەکردنی مووچەکانیان بۆ مانگی شه‌شى ئه‌مساڵ، تاوه‌كو کێشەکانیان چارەسەر دەکرێت.
نووسراوه‌كه ئاڕاسته‌ى 12 بانكی سنوورى سلێمانى كراوه بۆ راگرتنى موچه‌كانیان، ئه‌وانیش بریتین له باكه‌كانى ئاشتى، ماڵكه‌ندی، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، تووی مه‌لیك، سلێمانى یه‌ك، چوارتا، دوكان، ده‌ربه‌ندیخان، ماوه‌ت و تانجه‌ڕۆ.
پێویسته ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كێشه و كه‌موكوڕیان هه‌یه سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی و لیژنەی تۆماری بایۆمەتری ، بكه‌ن.
هه‌ر به پێی ئه‌و راگیه‌ندراوه بانكى ماوه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەپێی لیستی هاوپێچ ئەوانەی ناویان هاتووە مووچەیان بۆ خەرج نەکرێت تاوه‌كو سەردانیان دەکەن و نوسراوی خەرج کردنیان پێدەدرێت و بە پێچەوانەوە بانک بەرپرسیار دەبێت .
بانكه‌كه تێبینیه‌كیشی نووسیوه و ده‌ڵێت، ئەو لیستانە لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون ئامادە کراوە و بۆمان نێردراوە، تەنیا کۆدی سیستم کاری پێدەکرێت و ژمارەی کۆنی خانەنشینی تێدا نییە .