له دهۆك ده‌بێت و به وزه‌ی غازیش كارده‌كات
له هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با ده‌كرێت
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
له هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ى كاره‌با ده‌كرێت، كه به وزه‌ى غاز كارده‌كات و به‌رێوه‌به‌رى به‌رهه‌مێنانى كاره‌باش ده‌ڵێت، وێستگه‌كه له دهۆك داده‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وەزیر کارەباى هه‌رێم پێشوازیی له بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیایه‌كى تورکیان كرد به‌ناوى (ئەتابیر) کە لەگەڵ کۆمپانیای (تەکنۆس) پسپۆر لە بواری دانانی وێستگەی کارەبا کە بەغاز کار دەکات.
به‌پیچی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى كاره‌با، وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ل كۆمپانیاكه گفتوگۆیان كردووه و كۆمپانیاكه داواى كردووه حكومه‌تی هه‌رێم رەزامەندی لەسەر دانانی وێستگەیەکی کارەبا بدات، كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێم دروستى بكه‌ن.
وێستگه‌كه، توانای دابین كردنی 288 تا 440 مێگاوات كاره‌بایی هه‌یه و تێچووه‌كه‌ی 150 ملیۆن یۆرۆیه.
فارس میرخان، به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به 964ـی وت، وێستگه‌كه له شاری دهۆك دروست دروست ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌مه پێویستى به‌وه‌یه به پرۆسێسێكدا بڕوات.
وتیشی “پلانه‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه ده‌كه‌ین له ئه‌گه‌ری قبوڵكردنی پرۆژه‌كه ده‌ست به كاركردن ده‌كات”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن