کەرکوک

نەگەیشت خواردنەکە ببات؛ ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى لە کەرکوک، لەکاتى گەیاندنى خواردن تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى ئامادە بە 964ـى وت، نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە نزیک باڵەخانەى نوێى پارێزگاى کەرکوک، ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى لەکاتى گەیاندنى خواردن تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

بەپێى وێنەکە و لێدوانى ئەو سەرچاوەیە، ماتۆڕسوارەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک تووشى پێکدادان بووە.

ئاشکراشى کرد، دواى رووداوەکە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە خۆى رادەستى هێزەکانى پۆلیس کردووە و تەرمى گەنجەکەش بۆ پزیشکى دادى گواسترایەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆ: دواین هۆشدارى دەدات بە کۆمپانیاکانى دی...

وەزارەتى ناوخۆ: دواین هۆشدارى دەدات بە کۆمپانیاکانى دیلیڤەرى