رووبەری زەوی شارەوانی سلێمانی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
رۆژی پێنجشەممە دوا مۆڵەتە
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە سلێمانی زەویان بۆ دەرنەچووە دەتوانن پەڵپ بگرن
964+
شۆڕش قادری
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە سلێمانی زەویان بۆ دەرنەچووە، دەتوانن پەڵپ بگرن و دوا مۆڵەتیش رۆژی پێنجشەممەیە.
“ئاگاداری سەرجەم بەشەکانی دیوان ئەکەین، هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک دەیەوێ پەڵپ بگرێ لە دەرنەچوونی ناوەکەی لە تیروپشکی ئەلەکترۆنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەوا دەبێت داواکاریەکی نوسراو بۆ لیژنەکەمان بنوسێت، تا ئێمەش سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لێ ئاگادار بکەینەوە بۆ بەدواداچوون”، لیژنەی فۆڕمی زەوی فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەم ئاگادارییەی بڵاوکردووتەوە.
بەڵام هەر خاوەن پەڵپێک دەبێت ئەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت؛
1- رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەبێت بۆ وەرگرتنی زەوی
2- کارتی زانیارییەکەی سەنتەری شاری سلێمانی بێت
3- کۆی خاڵەکانی کەمتر نەبێت لە کەمترین خاڵی دەرچوو لە تیروپشکەکە بەجۆرێک زانیاری کەمترین خاڵی دەرچوو لای ئێمە نییە و لای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییە بۆیە ئەو بەراوردکارییە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی بەجێدەهێڵرێت
دوامۆڵەت بۆ گەڕانەوی داواکارییەکان رۆژی پێنجشەممە 4.9.2025ـە بۆیە تازووە پەڵپەکە پڕ بکەنەوە کە ئەوەی خوارەوە نموونەکەیەتی؛