جوتیارێک لە قوشتەپە چاندوویەتی

“بۆنیکام گیایەکی نوێیە و دەبێتە شوێنگرەوەی وێنجە”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

جوتیاران و مەڕداران وێنجە و دەرە و گیای جۆراوجۆر دەدەن بە ئاژەڵان، بەڵام جوتیارێک لە قەزای قوشتەپە لەنێو باخەکەی خۆیدا جۆرە گیایەکی نوێی چاندووە بە ناوی بۆنیکام سوپەر بۆمباسا و لە ئیسپانیاوە هاوردەی کردووە.

دیار ‏دەربەندی، جوتیارە و بە 964ـی وت، ”ئەم گیایە لە جۆری سوپەر بومباسایە، هەم خێرایە لەگەشە و هەم لە پڕۆتیندا دوو هێندەی وێنجەیە، یەکەم گەشەی 40 رۆژ و دووەم گەشەشی 25 رۆژ دەخایەنێت.

وتیشی، ”تەمەنی ئەو گیایە لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵە سوودی زۆرە بۆ ئاژەڵ، تەنانەت بۆ ماسیش دەشێتلە هەفتەیەکدا یەک جار پێویستی بە ئاودانە و تەنی بە 200 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نرخی ئالیکی ئاژەڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

نرخی ئالیکی ئاژەڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە