رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان:
له‌سه‌ر حکومەتی عێراقه زیانلێکەوتووانی جینۆسایدی ئەنفال و قوربانییانی دەستی رژێمی بەعس قەرەبوو بکاتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ده‌ڵێت، له رۆژی جیهانیی بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێ، دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه له‌سه‌ر حکومەتی فیدڕالییه له عێراقه زیانلێکەوتووانی جێنۆسایدی ئەنفال و قوربانییانی دەستی رژێمی بەعس قەرەبوو بکاتەوە.
رۆژى 30ـى ئابی هه‌موو ساڵێك به‌م رۆژه جیهانییه ناسێندراوه و ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بە یەکێک لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت.
د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، كوردستان به گشت پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییه‌وه گه‌وره‌ترین قوربانیی تاوانی بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ بووە، ئه‌مه‌ش خۆی دەبینێتەوە لە بێسه‌روشوێنكردنی كورده فه‌یلییه‌كان له‌نێوان ساڵانی 1980 تاوه‌كو 1990 و 182 هه‌زار كورد و لە دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش‌یش، به هه‌زاران هاوڵاتیی كوردی ئێزدی و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بێسه‌روشوێن كران، کە تاوه‌كو ئێستاش چارەنووسی زۆریان دیار نییە.
زێبارى ده‌شڵێت، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و تاوانانه‌ی دژی خەڵکی كوردستان ئه‌نجام دراون، وه‌كو پێویست دیکیۆمێنت نه‌كراون له‌لایه‌ن ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئه‌وه‌ی مافی كه‌سوكاری قوربانییان پارێزراو بێت، لە هەمان کاتیش‌دا میکانیزمی دەوڵەتی عێراق بۆ سوودوەرگرتن لە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لەم بارەوە کارا نییە.
به‌قسه‌ى دیندار زێبارى، حکومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستان دووپات دەکاتەوە، بەڵام پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ، بە هەستکردن بە ئەرک و لێپرسراوێتیی یاسایی و دەستووری و ئەخلاقیی خۆیەوە، کەسوکار و بنەماڵە و زیانلێکەوتووانی جێنۆسایدی ئەنفال و قوربانییانی دەستی رژێمی بەعس قەرەبوو بکاتەوە.