بۆ سێ ساڵ دیکە پشكینین له ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر ده‌كه‌نەوە
تیمه شوێنه‌وارییه‌كه‌ى زانکۆی کامبریجی بەریتانی گەڕانەوە کوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی پشكنینى شوێنه‌وارى له زانكۆى كامبریجی به‌ریتانى گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ شوێنه‌اورى هه‌رێم، ماوه‌ى سێ ساڵى دیكه‌ش له ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر كنه و پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ 31.8.2025 که‌یفی مسته‌فا عه‌لى، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم پێشوازی لە پڕۆفیسۆر گراهام بارکر سەرۆکی تیمی زانکۆكه و تیمه‌كه‌ى كرد، به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه گرێبه‌ستى سێ ساڵی دیكه‌یان واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كارى زیاتر له ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر بكه‌ن.
وتیشی “كارى ئه‌م وه‌رزه‌ى تیمه‌كه لاى چه‌پی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێت، ئه‌و شوێنه‌یه كه مرۆڤى نیاندرتالی به‌به‌رده‌وامى لێ بووه و ده‌یانه‌وێت ئه‌وانه‌یان بۆ ئاشكرا ببێت كه له‌دواى ئه‌وان چ جۆره مرۆڤێكی دیكه له ئه‌شكه‌وته‌كه ژیاوه”.
تیمه‌كه له‌ماوه‌ى ئه‌م سێ ساڵه‌دا بۆیان روون ده‌بێته‌وه كه ئاخۆ كاركردن له‌و ئه‌شكه‌وته كۆتایی دێت، یاخود به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت “ئه‌مجاره بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌ده‌ن”.
ئەشکەوتی شاندەر، له سنورى ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانه لە ماوەی رابردوو ئێسکەپەیکەرێکی مرۆڤی نیاندەرتاڵیان لێ دۆزییه‌وه و ناویان لێنا، شانه‌دەر زێد، كه له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه دەنگدانەوەیەکی گەورەی جیهانی لە ناوەندە زانستیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن دروستكرد، چونكه ته‌مه‌نى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى و ئه‌و مرۆڤانه‌ى لێى ژیاون بۆ 75 هه‌زار ساڵ گه‌ڕانده‌وه.