لەبارەى ئەنجامى دانوستانەکانەوە

سەرۆکى حکومەت لەگەڵ شاندى دانوستانى هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەوە

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ شاندى هەرێم داتا و زانیارى وردیان پێشکەش بە حکومەتى فیدڕاڵ کردووە. دەشڵێت: جەخت دەکەینەوە لە خێراکردنى رێڕەوى دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتن.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد.

دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و روونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.

“جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی رێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە”، مەسرور بارزانى.

وەزارەت دارایی هەرێم : حکومەتی فیدراڵ ئامادە نییە شایس...

وەزارەت دارایی هەرێم : حکومەتی فیدراڵ ئامادە نییە شایستە داراییەکانی موچەخۆران بنێرێت