گەنجانی خورماتوو لە گەرمای هاویندا لە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزاکە کات بەسەر دەبەن، وێنە: ئەرشیفی 964
ئەمڕۆ پلەی گەرمی چۆنە؟
بە دوو قۆناغ و تا پێنج پلە گەرمی رووە دابەزین هەنگاو دەنێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لە مەودای رۆژی سێشەممە 2.9.2025 بۆ 6.9.2025، یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو 3 بۆ 5 پلە دادەبەزن.
بە گوێرەی قسەکانی شارەزای کەشناسی، پشتیوانی پێنجوێنی بێت بۆ 964، هەروەها ئەگەرێکی بەهێزە لە مەودای، 8ی مانگ بۆ 13ی مانگ قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێبکات.
ئەو شارەزای کەشناسییە دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە هەندێک کاتدا بای ڕۆژئاوا چالاک دەبێت 30 بۆ 50 کیلۆمەتر، بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاری روودەدات.
پێشبینی ئەوە کراوە، لە ناوچەی جیا جیا تەپوتۆزیی ناوخۆیی دروست ببێت، هەروەها، ئەمشەو شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ئەگەر هەیە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووبکاتە بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە؛
شاری سلێمانی 42 پلە
شاری هەولێر 40 پلە
شاری دهۆک 39 پلە
شاری هەڵەبجە 43 پلە
شاری کەرکوک 42 پلە
قەزای کەلار 44 پلە
قەزای پێنجوێن 38 بۆ 39 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 33 پلە