"هێز و توانای بەرگریمان زۆر زیاتر بووە"

وەزارەتی بەرگری ئێران: ئەزمونمان لە شەڕەکەی ئیسرائیل وەرگرتووە

964+

شۆڕش قادری

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران دەڵێت، ئەزمونیان لە شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل وەرگرتووە و لە ئێستادا ئامادەیی تەواویان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرجۆرە هێرشێک هەیە.

لە میانی سەردانیكی بۆ پارێزگای سنە، رەزا تەلایی نیک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند، “لە شەڕی 12 رۆژەدا هەندێک زیان بە چەند پێگەیەکی سەربازیمان کەوت، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەڵێم کە ئەمڕۆکە ئامادەیی و توانای هێزە چەکدارەکان بۆ رووبەڕووبوونەوە و بەرگریکردن، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەوەش لە ئەزمونی ئەو شەڕەدا بەدەستهاتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بواری توانای موشەکی، ئێران یەکێکە لە 10 وڵاتە بەهێزەکەی جیهان و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە بۆ چەک و کەرەستەی سەربازیی هیچ پێویستییەکیان بە وڵاتانی دەرەوە نییە.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی 12 لەسەر 13.6.2025 بە موشەکباران کردنی تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، بۆ یەکەمجار شەڕی راستەوخۆی ئەو دوو وڵاتە دەستیپێکرد و دوای 12 رۆژ و لە بەرەبەیانی 26.6.2025 بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا شەڕەکە راگیرا، بەڵام تا ئێستاش مەترسی هەڵگیرسانەوەی هەیە، لەو شەڕەدا جگە لە فەرماندە سەربازییە باڵاکانی ئێران بە هەزاران کەسیش لە هەردوولا کوژران و برینداربوون.

پۆلیسی ئێران: لە شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیلدا 21 هەزار گومانل...

پۆلیسی ئێران: لە شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیلدا 21 هەزار گومانلێکراومان دەستگیر کردووە

ئێران:

ئێران: "تۆڕێكی سیخوڕیی ئیسرائیلمان دەستگیر كرد"