دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ ده‌ریخستوون
شارێك و 40 گۆڕى ته‌مه‌ن 5000 ساڵى له نزیك گوندى خانكێی كۆن دۆزرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زینى ئاوی بەنداوی موسڵ، شارێكی مێژوویی و گۆڕستانێک دەرکەوتنەوە، شوێنه‌وار ده‌ڵێت، به‌پێی ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌مه‌نیان بۆ پێنج هه‌زار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تیمێكی شوێنەواری دهۆک دەستی بە لێكۆڵینەوە و هه‌ڵكۆڵینى ئه‌م شوێنه‌وارانه كردووه و ده‌ڵێن هه‌ر له ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گۆڕستانه‌كه 40 گۆڕی تێدایە.
ئاماژەی بەوە کراوە، كە ئەو شوێنەی شوێنه‌اوره‌كه‌ى لێ ده‌ركه‌وتووه ناوی (گرێ تەحسین لەگ لەگ)ـە و دەکەوێتە نزیک گوندی خانکێی کۆن لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێلى پارێزگاى دهۆك، باس له‌وه‌شكراوه، كە ئەم شوێنه‌وارانه دوای دروستکردنی بەنداوی موسڵ لە ساڵی 1986 ژێرئاو کەوتبوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکەوە دەرکەوتوونەتەوە.
گۆڕى گۆڕستانه‌كه بە به جۆره قوڕێك دروستمكراون پێی ده‌ڵێت قەڵاندراو كه مێژووه‌كه‌ى بۆ سەردەمی هلنستی – سلوقی (سەدەی سێیەمی پێش زایین) دەگەڕێتەوە.
به‌قسه‌ى شوێنەواری دهۆک، ئەو پارچە شوێنەوارییانەی دۆزراونەتەوە، گرنگی ئەم گردە دەردەخەن، چونکە ئاوەدانی تێیدا بەردەوام بووە، هەر لە سەردەمی نەینەوای پێنجەم، چاخی برۆنزیی کۆن و ناوەڕاست، چاخی میتانی، ئاشووریی نوێ و هلنستییەوە تاوەکو کۆتایی سەردەمی ئیسلامی.
به‌پێی پلانى شوێنه‌وارى دهۆك، ده‌یانه‌وێت هەموو گۆڕەکانى ئه‌م گۆڕستانه بۆ مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک بگوازنەوە، به‌مه‌به‌ستى پاراستنیان.