بەشێكی گەڕەكی 32ی پارک كاری تێدا دەکرێت
سبەی نیوەی شەقامی 100 مەتری بەرەو جەوازات دادەخرێت
+964
رێباز خدر
بەشێکی شەقامی 100 مەتری کە هەڵکەندرابوو بۆ پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری هەولێر، ئەمڕۆ کۆنکرێت و قیرتاو کرایەوە و كارەكان درێژەیان دەبێت، بۆیە سبەیش بەشێكی شەقامی 100 مەتری بە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت دادەخرێت.
بڵند حازم، بەڕێوەبەری تیمی ئەندازیاری کۆمپانیای کەی وەن، كە پڕۆژەكە جێبەجێ دەكەن، بە 964 ی وت، ئەمڕۆ لە شەقامی موسڵ لە فلکەی باز تا ترافیک لایتی رەشکین، کارەکانی هەڵکەندنی شەقامەکە کۆتایی دێت، سبەیش بەشەکەی تر تا هۆڵی مامۆستا سەعد کۆتایی دێت.
وتیشی، ئێستا لە گەڕەکی 32ی پارک دەستکراوە بە هەڵکەندنی شەقامەكان، کە چەند شەقامێکی لاوەکی و جووتسایدی جەوازاتی هەولێریشی تێدایە، نزیکەی 10 بۆ 15 رۆژ دەخایەنێت، تا کۆی شەقامەکان تەواو دەکرێت.
بڵند حازم دەڵێت، لە بەیانیەوە ناوەڕاستی ئەو شەقامە جووتسایدەی کە بە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی جەوازاتی هەولێر دەڕوات، دادەخرێت، تا شەقامی خەدەمی 120 مەتری.
داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات، كە سبەی بەنیازن سەردانی پاسپۆرت بکەن، ئەم شەقامە بەکارنەهێنن لە بری ئەوە شەقامە لاوەکییەکانی گەڕەکەکە بەکاربهێنن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا