وەزیری تەندروستیی كوردستان د.سامان بەرزنجی
"پێویستە سەردانى نەخۆشخانە بکەن"
وەزیرى تەندروستى: هیچ شتێک نیە بەناوى ناوک کەوتن
964+
وریا فەتاح
وەزیرى تەندروستى دەڵێت، مرۆڤ کە هەستى بەنەخۆشى کرد، پێویستە سەردانى نەخۆشخانە بکات، جەختیش دەکاتەوە کە ناوک کەوتن بوونى نییە.
دکتۆر سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم بڵاوى کردەوە، هیچ پێناسەیەکی پزیشکی بۆ ناوک کەوتن نییە، نە لە هیچ سەرچاوەیەکی پزیشکی و تەندروستی، نە لە هیچ دونیا شتێک نییە بەناوی ناوک کەوتن.
دەشڵێت: مرۆڤ کاتێک هەست بە نەخۆشی یان هەر نیشانەیەکی ناسروشتی بکات، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات.