سێ کەس بوون و دوانیان بریندارن
چیرۆکى کەوتنەخوارەوەى کۆپتەرەکەى هاتوچۆى سلێمانى
+964
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
سەنتەرى خێراى فریاکەوتنى سلێمانى روونکردنەوە لەبارەى کەوتنە خوارەوەى کۆپتەرەکەى هاتوچۆى سلێمانى و رەوشى بریندارەکان دەدات و دەڵێت: تەندروستیان جێگیرە.
سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى خێراى فریاکەوتنى سلێمانى بە 964ـى وت،”شەوى رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە شاخى هەرووتە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا، تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە بوونى تەرمەکە، بەڵام بەهۆى سەختى شوێنەکە ناچاربووین تیمى فڕۆکەوانى ئاگادار بکەینەوە”.
وەک باسى دەکات، کاتێک کۆپتەرەکە گەیشتووەتە شوێنەکە، بەهۆى هەڵەیەکى تەکنیکى کەوتووەتە خوارەوە و ئەو ئۆتۆمبێلەى لەوێ بووە کۆپتەرەکەى گرتووەتەوە، بەڵام لە تیمى فڕۆکەوانییەکە سێ کەس هەبوون و دوانیان بریندارن کە یەکێکیان عەمید حوسێن فەیزوڵا، بەرێوەبەرى تیمى فڕۆکەوانى سلێمانییە.
سامان نادر، جەختیش دەکاتەوە کە تەندروستیان جێگیرە و دواى دڵنیابوونەوە، رەوانەى ماڵەوە دەکرێنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح