لە وەزارەتی تەندروستی عێراق

دامەزراندن دەرچووانی بەشی پزیشکی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێم دەگرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێڕاق بێت، دەرچووانی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی كوردستان لە بەشەکانی پزیشکی دادەمەزرێنرێن.

لە ئاگادارییەکدا، زانکۆکی نۆڵج سەرەڕای بڵاوکردنەوەی نوسراوەکەی وەزارەت گشت دەرچووانی، بە تایبەت دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2022-2023 و 2023-2024 ئاگادار دەکاتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رەزامەندی داوە، دامەزراندن ئەوانیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوەکە، داواکارییەکە لەسەر داوای، دکتۆر ماجد شەنگالی سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە بووە لە پەڕلەمان، کە وەزارەتەکە رەزامەندی داوە لەسەر کردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانکۆ ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان.

زانکۆکە دەڵێ، هەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو دەرچوانی زانکۆمان دەکەین، بە تایبەت ئەوانەی خەڵکی ناوچەجێناکۆکەکانی سنووری ماددەی 140ی دەستوورن.