تیروپشکیان بۆ کرد

لە سلێمانی زیاتر لە 17 هەزار فەرمانبەر زەوییان پێ درا

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.8.2025، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ناوی زیاتر لە 17 هەزار فەرمانبەری ئاشکراکرد بۆ وەرگرتنی زەوی، کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تیروپشکیان بۆ کرا.

کلیک بکە بۆ بینین ناوەکان؛

جگە لە سەرۆکی شارەوانی، پارێزگاری سلێمانی و قایمقام و نوێنەری بەشێک لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەوێ بوون.

دابەشکردنەکە وەک قۆناغی دووەم بووە لە سنوری شارەوانی سلێمانی، سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، پیرۆزبایی لەو فەرمانبەرانە دەکات کە ناویان دەرچووە و لە ئێستادا تیمەکان چڕتر کاردەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی قۆناغی سێیەم.

بەپێی زانیارییەکان، لە قۆناغی یەکەمدا 17 هەزار و 827 پارچە زەوی دابەشکراوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی، وە زەویەکانیش دەکەونە سێ ناوچەی جیاوازەوە لە سنوری سلێمانی، کە بریتین لە سۆتکە، تاسڵوجە و ناحیەی پیرەمەگروون.

کامێراکانی تێژڕەوی رێگای تاسڵوجە - سلێمانی کەوتە کار

کامێراکانی تێژڕەوی رێگای تاسڵوجە - سلێمانی کەوتە کار

شارەوانی شارەزوور دەستدەکات بە دابەشکردنی زەوی بۆ فەر...

شارەوانی شارەزوور دەستدەکات بە دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران